ئه‌مریکا، سووریای له لیستی ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کان دەرهێنا
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر لابردنی سووریا له لیستی "ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کانی" ئه‌مریکا لەمبارەوە جین شاهین سیناتۆری دیموکراته‌کان و ئه‌ندامی پله‌به‌ندی لیژنه‌که ڕایگه‌یاندووه: "خۆشحاڵم که لیژنه‌که هه‌موارکردنه‌وه‌ی لابردنی سووریا له لیستی ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کان په‌سه‌ند ده‌کات".
ناوبراو وتیشی: "سووریا ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له دوورکه‌وتنه‌وه له ئاڵۆزییه‌کانی پێشووی و به‌ره‌و دیموکراسی و سه‌قامگیری و ئاسایش هه‌نگاو بنێت".
هەسەدە ڕۆژانە ۱۰ بۆ ۱۵ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی دیمەشق دەکات
تەلەفیزیۆنی سووریا لە زاری سەرچاوەیێکی حکوومەتی دیمەشقەوە بڵاوی کردەوە: بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە مانگی (شوبات/۲) ئەنجام دراوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامن لە ناردنی نەوت و غاز بۆ حکوومەت. ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا ڕۆژانە بڕی ۱۰ بۆ ۱۵ هەزار بەرمیل نەوت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەوە، ڕەوانەی پاڵاوگەکانی حمس و بانیاس دەکرێت لە ناوەڕاست و خۆرئاوای سووریا.
زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە
قەیس خەزعەلی، سەرۆکی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت: کێشە بنەڕەتی کە تەواوی کێشەکانی لێیەوە سەرچاوە دەگرن ئەوەیە، زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە، ناوبراو وتیشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت ڕادەستی بەغداد ناکات و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشێت، داهاتی دەروازە فەرمی و نایاساییەکانی هەرێم ڕادەستی بەغداد ناکات.
نظر شما