حزبەکانی کۆبوونەوەی پیرمام: بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق سیاسییە و لەدژی گەلی کوردە
لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، ژمارەیێک لە هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کۆبوونەوەیێکی هاوبەشیان ئەنجامدا بەمەبەسیتی تاوتوێ کردنی دوا بڕیاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ و ڕاگرتن و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگوڕینەوەی پێویست لەسەر ئەم بابەتە، لایەنەکان بەشداربووەکان ڕایانگەیاند ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیاسییە دژ بە ئیرادەی گەلی کوردستان و قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان.
مەزڵووم عەبدی:
بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لە ڕێی نێوەندگیرانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا هەیە
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
لەبارەی ئامادەیی بۆ دیداری لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و بەرپرسانی دیکەی تورکیا ڕایگەیاند: هیچ کێشەیێک نییە لەوەدا و ئێمە کراوەین بۆ دروست کردنی پەیوەندییێکی باش لەگەڵ تورکیا، بەشێوەیێکی ڕاستەوخۆ و و لە ڕێگەی نێوەندگیرانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا هەیە و هیوادارین ئەم پەیوەندییە گەشە بکات. فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، جەختیشی لەسەر پێویستیی بوونی یەک سوپا و یەکگرتنەوەی دامەزراوە سەربازییەکانی سووریا کردەوە، بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیشەوە.
پاش سێزدە ساڵ بارەگای باڵیۆزی ئەمریکا لە دیمەشق کرایەوە
لە بارەگای باڵیۆزی ئەمریکا بە ئامادە بوونی تۆماس باراک پاش سێزدە ساڵ بارەگای باڵیۆزی ئەمریکا لە پێتەختی سووریا کرایەوە و لە دیمەشقی پێتەختی سووریا ئاڵای ئەمریکا هەڵکراه ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ئامادەی مەراسیمەکە بوو.ئەمەش یەکەم سەردانی باڵیۆزی ئەمریکا بوو دوای داخستنی باڵیۆزخانەکە لە ساڵی ۲۰۱۲و هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا.
نظر شما